• Home
  • به‌شی كوردی
  • We are in Facebook
  • About

RaMyAr WeB

we help you www.ramyarweb.co.cc

  • Home
  • PC Downloads
  • Mobile Downloads
  • Video
  • Photos
1/17/2011 07:52:00 pm
"ئاسایش داوای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات"
Posted by ramyar · 0 Comments in this post
Email This BlogThis! Share to X Share to Facebook

Monday, January 17, 2011
"ئاسایش داوای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات"
كه‌ركوك: به‌رپرسێكی عه‌ره‌ب هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌ ده‌كات وه‌ك تونسیه‌كان، له‌ دژی‌ ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ كورد راده‌په‌ڕن
(سبه‌ی):
عه‌ره‌به‌كانی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك هه‌ڕه‌شه‌ی‌ ئه‌وه‌یان كردوه‌ به‌ هاوشێوه‌ی تونسیه‌كان، له‌ دژی‌ داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ كورد راده‌په‌ڕن و رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ له‌ دوای‌ روخانی‌ به‌عسه‌وه‌، به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو له‌لایه‌ن هێزی‌ پێشمه‌رگه ‌و ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌كرێن. له‌لایه‌ن خۆشیه‌وه‌ به‌رپرسی ئاسایشی‌ كه‌ركوك رایگه‌یاند: "به‌ تۆمه‌تی هاندانی‌ خه‌ڵك بۆ كاری‌ توندوتیژی‌، سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و به‌رپرسه‌ تۆمار ده‌كه‌ین".
شێخ عه‌بدولڕه‌حمان عاسی، ئه‌ندامی‌ ئه‌نجومه‌نی سیاسی كه‌ركوك له‌ لێدوانێكدا بۆ (سۆمه‌ریه‌نیوز) رایگه‌یاندوه‌: ئه‌وه‌ی‌ له‌ تونس رویدا، ده‌كرێت له‌ عێراقیش روبدات و عێراقیه‌كانیش له‌ توانایاندایه‌ دامو ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی‌ كه‌ركوك له‌ ره‌گ و ریشه‌ ده‌ربێنن، هه‌روه‌ك چۆن تونسیه‌كان سه‌رۆك كۆماری‌ ئه‌و وڵاته‌یان له‌ ریشه‌ ده‌رهێنا.
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كه‌: كوڕانی پێكهاته‌ی‌ عه‌ره‌ب له‌ كه‌ركوك، له‌ 2003 وه‌ له‌سه‌ر ده‌ستی‌ هێزه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ و ئاسایشی‌ سه‌ر به‌ هه‌ردو حیزبه‌ كوردیه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی رێكخراو ده‌ستگیر ده‌كرێن.
سه‌باره‌ به‌ لێدوانی‌ ئه‌و به‌رپرسه‌ی‌ عه‌ره‌ب له‌باره‌ی‌ مامه‌ڵه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منیه‌ كوردیه‌كان له‌ شاری‌ كه‌ركوك، عه‌مید هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا، به‌رپرسی ئاسایشی كه‌ركوك، له‌ لێدوانێكدا بۆ (سبه‌ی)‌ رایگه‌یاند: شێخ عه‌بدولڕه‌حمان بۆ خۆی‌ كه‌سێكی‌  گومانلێكراوه ‌و ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ كاره‌ ئاژاوه‌گێڕیه‌كانی‌ كه‌ركوك و پێشتریش له‌لایه‌ن هێزه‌كانی‌ ئه‌مه‌ریكا بۆ ماوه‌ی‌ دو ساڵ ده‌ستگیركراو له‌ باره‌گاكه‌یاندا چه‌ندین پارچه‌ چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
وتیشی: له‌سه‌ر ئه‌و لێدوانه‌ی‌، ئێمه‌ له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه‌ به‌یاننامه‌ی‌ له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌ین و پێده‌چێت به‌ تۆمه‌تی هاندانی‌ خه‌ڵكیش بۆ كاری‌ توندوتیژی‌، سكاڵای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمار بكه‌ین.

Filed Under :
About this blogger theme
This blogspot theme one of the first templates I have created. This is free, supported and ready for download. If you have any questions feel free to leave your comment on my weblog. Hope you like it. Enjoy!
No comment yet
"ئاسایش داوای‌ یاسایی له‌سه‌ر تۆمار ده‌كات"
    Be the first!
    Add your comment below

Search

New Downloads

Download free BlackDeath Demo 1.01 New Game

Download free Firefox 8.0a2 Aurora / 7.0b1 Beta / 6.0 Final New

Download free Microsoft Security Essentials 2.1.1116.0 New




Fetured Video

Like

We are in facebook

Sponsors

Sponsors

Categories

  • Amazing (2)
  • Documentary (1)
  • Famous People (1)
  • Health (1)
  • help (2)
  • history (2)
  • information (1)
  • news (5)
  • Reports (1)
  • sport (4)
  • tech (2)
  • video (2)

Blog Archive

  • October (2)
  • August (3)
  • April (2)
  • February (4)
  • January (16)

Total Pageviews

Sparkline

Popular Posts

  • History Of Mesopotamai
    Between the rivers: 4500-3100 BC From about 4500 BC there are settlements on the edges of the marshes where the Tigris and the Euphr...
  • (no title)
    The dinosaur route of northwest Patagonia Pay a visit to the dinosaurs at Carmen Funes Municipal Musuem in Plaza Huin...
  • Charles Dickens life
      Charles Dickens  Life Early years 2 Ordnance Terrace, Chatham , Dickens's home 1817–1822 C...
2010 RaMyAr WeB. Powered by Blogger.
Save the King! Pixel Crash blogger template by BTW.